دابەزینی نرخی لیرەی تورکی تا ئێستا سەری دوو وەزیری خواردووە

لڤین:

سەرۆک کۆماری تورکیا دەستلەکار کێشانەوەی وەزیری دارایی وڵاتەکەی پەسەند کرد و شوینگرەوەکەشی دیاریکردووە. 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەستلەكاركێشانەوەی لوتفی عەلوان وەزیری دارایی و گەنجینەی وڵاتەکەی پەسەندكرد و لە جێگەیدا نورەدین نەباتی دیاریکردووە.

میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە ئەردۆغان پاش دەستلەكاركێشانەوەی لوتفی عەلوان، لە پۆستی وەزیری دارایی وڵآتەکەی نورەدین نەباتی پاڵاوتووە بۆ شوێنگرتنەوەی.

بیرات بەیرەقدار زاوای سەرۆک کۆمار تا ساڵی ڕابردوو وەزیری دارایی تورکیا بوو، دواتر لوتفی عەلوانی پۆستەکەی وەرگرت بەهۆی داڕمانی نرخی لیرە هەردوو وەزیرەکە لە پۆستەکانیان کشانەوە، لوتفی عەلوانی لە سیاسەتی ئابوری ئەردۆگان ناڕازییە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button