نەبەز ئیسماعیل: گەشتی عومرە زیادیكردوە

لڤین:

 وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، زیارەتكارانی هەرێم بەردەوامن لە گەشتەكانیان بۆ ئەنجامدانی عومرە لە سعودیە تا ئەم ساتە هیچ بڕیارێك و گۆڕانكارییەكی نوێ نییە.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە بڵاویكردۆتەوە، یەكەم حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنیان تۆماركردوە كە توشبوەكە لە یەكێك لە وڵاتەكانی باكوری ئەفریقاوە روی لە سعودیە كردوە.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بەگۆڕانكاری لە گەشتەكانی عومرەو گرتنەبەری رێوشوێنی نوێ لەهەرێمی كوردستان، بە رادیۆی نەوای راگەیاندوە،” زیارەتكارانی هەرێم بەردەوامن لە گەشتەكانیان بۆ ئەنجامدانی عومرە لە سعودیە تا ئەم ساتە هیچ بڕیارێك و گۆڕانكارییەكی نوێ نییە، هەر حاڵەتێك بێتە پێشەوە ئەوا لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا بڕیاری نوێ دەردەكات و تائێستاش گەشتەكان بەردەوامن، دەتوانم بڵێم ئێستا گەشتكردن بۆ ئەنجامدانی عومرە زیادیكردوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button