هاوسهری محەمەدی ماملێ كۆچی دوایكرد

لڤین:
هاوسهری هونەرمەندی کۆچکردوو محەمەدی ماملێ، لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
وریا ماملێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە “بە داخێکی گرانەوە بە ئاگاداریتان دەگەیهنم کە دایکم (ئامین مەولودیان) هاوژینی خوالێخۆشبوو هونەرمەند محەممەدی ماملێ، کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممه کۆچی دوایی کرد”.
ئامین مهولودیان، لە دایکبووی ساڵی ١٩٢٦ه، کچی کاپیتان محەمەدی مەولودیان ناسراو بە “حەمەدی مەولودە چرچی”یە، یەکێک لە ئەفسەر و فەرماندە بەناوبانگەکانی کۆماری کوردستان.
دوو جار هاوسهرگیری کردووە، یەکەمجار ساڵی١٩٥١لهگهڵ خوالێخۆشبوو ئەسعەدی خودایار و کوڕێک و کچێکی دەبێت، لە پاش مەرگی ئەسعەد خودایار لە ساڵی ١٩٦١، لە ساڵی ١٩٦٤ هاوسهرگیری لهگهڵ هونەرمەند ی کۆچکردووی گۆرانیبێژ محەمەدی ماملێ دهكات، لەگەڵ ماملێشدا کچێک و چوار کوڕی دەبێت بە ناوەکانی عەبدولڕەحیم (نەجات) کە لەسێدارە دراوە، شەونم، وریا، چالاک و چیا.