سەرۆکى هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە

لڤین:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له بڕیاری دادگایه‌كی ئه‌ڵمانی له باره‌ی تاوانباركردنی چه‌كدارێكی داعش كرد، رایگه‌یاند، ئه‌م بڕیاره هه‌نگاوێکی گرنگه، پێشوازی لێده‌که‌ین.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له رێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاماژەى بەوە کردوە کە،” دادگایی‌کردن و سزادانی تیرۆرستێکی داعش به تۆمه‌تی جینۆسایدکردنی ئێزدییان له ئه‌ڵمانیا، هه‌نگاوێکی گرنگه، پێشوازی لێده‌که‌ین”.
لەبەشێکی تری پەیامەکەیدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جەختیکردوەتەوە،” هه‌موو پشتگیرییه‌ک له هه‌ر هه‌نگاوێگی وا ده‌که‌ین، هیوادارین هانده‌ری زیاتری به جێگه‌یاندنی دادوه‌ری بێت بۆ قوربانیانی ئێزدی و هه‌موو قوربانیانی تیرۆر”.
دوێنێ سێ شەممە دادگایەکی ئەڵمانیا لە فرانکفۆرت سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەر تەها جومەیلیدا سەپاند، بە تۆمەتی چەندین تاوانی جۆربەجۆر لە نێویشیاندا کوشتنی کچانی ئێزیدی لە عێراق.
ئەو چەکدارەی گروپی چەکداری داعش تۆمەتبارە بە بەکۆیلەکردنی منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان لە ساڵی ٢٠١٥دا، دواتریش زیندانیکردن و جێهشتنی تا ئەوکاتەی کە بەهۆی برسێتیی و تینوێتییەوە گیانی لەدەستداوە.