خێرایی با لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، خێرایی با له ئێستادا زیادی كردووه و له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا چالاكتر ده‌بێت، بارانبارینیش ده‌ستپێده‌كات.
كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد “لە ئێستادا خێرای با لە بەشێک لە ناوچەکەمان چالاک بووە لە هەندێ ناوچەش بوه‌تە بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی کەم”.
بەڕێوەبەرایەتیەکە ده‌شڵێت “پێشبینی دەکەین لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوو خێرای با لە تەواوی ناوچەکەمان چالاک بێت”.