سەمیر هەورامی:

پارە‌ی داھاتی ناوخۆ كە‌ بۆ موچە‌ تە‌رخان كراوە ١ ترلیۆن و ١٠٢ ملیار دیناری سلێمانی دابینی كردووە‌

وتە‌بێژی فە‌رمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لە بارەی داهاتی پارێزگای سلێمانی خشتەکەی بڵاوکردووەتەوە کە ئەو بڕە پارانەی تیادا دیاری کراوە کە لە سلێمانیەوە بۆ بودجەی هەرێم تەرخان کراوە.
سەمیر هەورامی، ڕایگەیاند: دوێنی سێ شە‌ممە،‌ وە‌ڵامی لێدوانەکانی پە‌رلە‌مانتار ھێڤیدار ئە‌حمە‌دم دایە‌وە‌ و تێدا بێ ئاگایی ئەوم سەلماند، لە‌بە‌رامبە‌ردا داوای ئە‌وە‌م لێكرا كە‌ بە‌ داتا و ژمارە‌ش وە‌ڵامی بدە‌مە‌وە‌ و دیسانە‌وە دەیسەلمێنم کە ئەو پەرلەمانتارە هیچ زانیارییەکی دروستی نیە.
وتە‌بێژی فە‌رمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، دەشڵێت “بە‌ڕە‌سمی ئە‌م ژمارانە‌ دە‌خەمە‌ڕوو و دە‌یسە‌لمێنم كە‌ سلێمانی بە‌شدارە‌ بە‌و پشكە‌ی كە‌ لە‌سە‌ریە‌تی بۆ‌ دابینكردنی بودجە‌ی پێویست بۆ دابە‌شكردنی موچە‌”.
ئەو دەشڵێت “كۆی گشتی پارە‌ی داھاتی ناوخۆ كە‌ بۆ موچە‌ تە‌رخان كراوە،‌ لە‌ ھە‌موو پارێزگاكانی ھە‌رێمی كوردستان بریتیە‌ لە‌:٢ ترلیۆن و ٥٥٩ ملیار دینار تاوە‌كو بە‌رواری ٣٠/١١/٢٠٢١. لە‌و بڕە‌ پارە‌یە‌، بڕی ١ ترلیۆن و ١٠٢ ملیار دیناری پارێزگای سلێمانی دابینی كردووە‌ لە‌ داھاتی ناوخۆیی سلێمانی”.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە “جگە‌ لە‌وە‌ش، پە‌رلە‌مانی ھە‌رێمی كوردستان كە‌ لە‌ ھە‌ولێرە‌، بە‌شێكی بودجە‌ تە‌شغیلییە‌كە‌ی لە‌ داھاتی كۆكراوە‌ی سلێمانی دابین دە‌كرێت”.
ئەو هۆشداری داوە لەوەی کە “جێی قبوڵكردن نییە‌ جارێكی تر تۆمە‌ت بە‌خشین بە‌ سلێمانی و ئیدارە‌ی سلێمانی، چونکە داتاكان سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن كە‌؛ ئە‌وە‌ی لە‌سە‌ر سلێمانییە‌ بۆ دابە‌شكردنی موچە‌ بە‌زیادە‌وە دابین كراوە‌”.
پارە‌ی دابینكراوی ١١ مانگی ٢٠٢١

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button