نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوە و 65 دۆلاری تێپەڕاند

لڤین:
نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بەرمیلێک نەوت 65 دۆلاری تێپەڕاند.
ئەمڕۆ نرخی نەوت زیاتر بەرز بوەوە و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گەیشتە ٦٥ دۆلار و 12 سەنت، ئەوەش بەرزترین نرخە لە ماوەی ساڵی رابردوودا تۆمار كرابێت و نرخی یه‌ك به‌رمیل نەوتی خاوی ئه‌مریكیش به 61 دۆلار و 59 سه‌نتە.
لەدوای بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لەساڵی ڕابردوودا و دابەزینی نرخی نەوت، ناوه‌ڕاستی مانگی یەکی ئەمساڵ نرخەکەی به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی 11 مانگی ڕابردوو تۆمار كرد و له سه‌روی 57 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، بەڵام دواتر نرخەکەی بۆ خوار 55 دۆلار دابەزی و ئەمڕۆش بەرزترین ئاستی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد و گەیشتە سەروو 65 دۆلار.