لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان:كەیسی سەمیر هەورامی بەسیاسی نەكرێت

لڤین:

سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایگەیاند، سەمیر هەورامی ئەندامی كارای لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانە و هەر رێو شوێنێكی یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر دەبێت لەچوارچێوەی یاسای رۆژنامەگەریدا بێت.

كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لەبارەی تۆماركردنی سكاڵا لەسەر سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لەلایەن پەرلەمانتارێكەوە رایگەیاند: سەمیر هەورامی ئەندامی كارای لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانە، بەپێی بڕگەی یەكەم و دوەم لەماددەی هەشتەمی یاسای رۆژنامەگەریی ژمارە 35 ساڵی 2007، هەر رێكارێكی یاسایی بەرامبەر بە رۆژنامەنووس بگیرێت دەبێت سەندیكای لێ ئاگادار بكرێتەوە و نوێنەری سەندیكاش لە لەلێكۆڵینەوەكاندا ئامادەبێت.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، لەبەر ئەوەی رۆژنامەنووس سەمیر هەورامی ئەندامی كارای لقی سلێمانیە، بۆیە هەر رێو شوێنێكی یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر دەبێت لەچوارچێوەی یاسای رۆژنامەگەریدا بێت، چونكە بابەتی سكاڵاكەی  لەلایەن ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانەوە سەبارەت بە كاری رۆژنامەگەرییە.

لەبەشێکی تری ڕاگەیندراوەکەدا هاتوە،” بۆیە هیوادارین كەیسەكە بەسیاسی نەكرێت چونكە، كەیسێكی تەواو رۆژنامەوانی و میدیاییە و هەركەسێك سكاڵا لەسەر ئەندامێكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان تۆمار بكات ئەگەر پەیوەستبێت بە بڵاوكردنەوە و لێدوانەوە دەبێت سەندیكا و نوێنەری سەندیكا لەگەڵ ئامادەبێت و كەیسەكە بە كەیسێكی میدیایی ناوزەد بكرێت”.

ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ) هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند،” تیمی وزاری یەكێتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە حكومەتیان وتووە ئەو شتانەی داخڵ دەكرێن قەدەغەیەو بە قاچاغ داخڵ دەكرێت،پارەكە هەر بۆ حكومەت نابێت، بۆیە با ئێمە بە قاچاغ شتومەك داخڵ بكەین و ئێوە ئیلاقەتان پێی چیە؟ ئەم قسەیەكراوەو من مەسئولم لێی.

سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، رونكردنەوەیەكی بڵاوكردوەتەوە‌و ڕایگەیاندوە،” هیڤیدار پەرلەمانتارێكی فاشلە‌و قسەكانی راست نین”.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی ڕاگەیەندراوەکەی سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەردانی

ئێرە بکە:

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button