بافل جەلال تاڵەبانی و فەرماندە سەربازی و ئەمنییەکانی یەکێتی ژمارەک بڕیار دەردەکەن

لڤین:

بافڵ جەلال تاڵەبانی، ئێمە لەمەودوا وەک ھێزی پێشمەرگە پلان و ستراتیژی خۆمان دەبێت بۆ پاراستنی زیاتری ھەرێمی کوردستان و سەلامەتی گیانی ھێزی پێشمەرگە چونکە چۆن خەممان ئارامی و ئاسایشە پێویستە گیانی ھێزەکانی پێشمەرگە و کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان لە ئاسایش و دژەتیرۆر و ھێزەکانی ناوخۆش بپارێزین کە ئەمەش بە دابینکردنی پێداویستییەکانیان دەبێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەمنی ناوچە کێشەلەسەرەکان و ئەو سنوورانەی بۆشایی ئەمنییان ھەیە، چەند بڕیارێک دران لەپێناو ئاسایش و ئارامی زیاتر و پاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیان و رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش.

لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرپەرشتیار و فەرماندەی ھێزەکانی حەفتا ئامادەیبوون، بافڵ جەلال تاڵەبانی دووبارە پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆی دەربڕی بۆ شەھیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان و ھیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواست.

لەکۆبوونەوەکەدا بە وردی ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئەمنی ئەو سنوورانە کرا کە بۆشایی ئەمنی تێدایە، دوای گفتوگۆکردن و راگۆڕینەوە لەسەر میکانیزمەکانی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و پاراستنی ھەرێمی کوردستان، چەند بڕیارێک دران لەپێناو ئاسایشی زیاتری ھەرێمی کوردستان، لەو رووەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیکردەوە چەندین جار ھۆشداریمان داوە بە حکومەتی عێراق و ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە مەترسی جموجۆڵەکانی پاشماوەکانی داعش و سوود وەرگرتنیان لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە، بۆیە ئێمە لەمەودوا وەک ھێزی پێشمەرگە پلان و ستراتیژی خۆمان دەبێت بۆ پاراستنی زیاتری ھەرێمی کوردستان و سەلامەتی گیانی ھێزی پێشمەرگە چونکە چۆن خەممان ئارامی و ئاسایشە پێویستە گیانی ھێزەکانی پێشمەرگە و کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان لە ئاسایش و دژەتیرۆر و ھێزەکانی ناوخۆش بپارێزین کە ئەمەش بە دابینکردنی پێداویستییەکانیان دەبێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی فەرماندە و تەواوی ھێزە ئەمنییەکانیشی راسپارد کار بەو بڕیارانە بکرێت و چاو کراوەتر بن لە بەرامبەر مەترسییەکانی تیرۆریستان سڵ نەکەوە، بە توانا سەربازی و ئەمنییەکانیان ئارامی و ژیانی خەڵک بپارێزن و وەک ھەمیشە گیانفیدابن لەپێناو ژیانی خەڵک و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button