دەستەی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێم لەبارەی سزادراوانی بادینان هەڵوێستی خۆی راگەیاند

لڤین: دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ سەبارەت بە كەیسی دەستگیركراوانی دەڤەری بادینان و بڕیاری دادگای تاوانەكانی هەولێر هەڵوێستی خۆی راگەیاند و تیایدا دەڵێت، دەستەكەیان بەدواداچوونی كردوە و لەنزیكەوە ئاگاداری ئەو دۆسیەیە بووە.

ئەوەشی راگەیاندووە “دەستە بەفەڕمی لەگەڵ دەزگاو لایەنە پەیوەندیدارەكان هاتە سەرخەت و ئاسانكاری كردووە بۆ دیدار و چاوپێكەوتنی كەس و كارەكانیان و چاودێری دۆسیەكەیانی كردووە تا رۆژی دادگایی كردنیان”.

دەستەكە روونیكردووەتەوە لەچوارچێوەی یاسادا “هەمیشە ڕێز لە بریارەكانی دادگاكان دەگرێت و هەركاتێكیش سەرنجێكمان هەبێت لەسەر دۆسیەو بڕیارێك ئەوە بەفەرمی ڕای خۆمان گەیاندۆتە ئەنجومەنی دادوەری چونكە وەك دەزگایەكی فەرمی بەشێوەیەكی فەرمی و نوسراو مامەڵە دەكەین و مەرج نیە هەمو كارو بابەتێك بۆ ڕاگەیاندن وبڵاوكردنەوە بێت چونكە ئەوە ئەركی خۆمانە”.

دەستەكە لەبارەی بڕیارەكەی دادگای دووی تاوانی هەولێر لە دژی پێنج دەستگیركراوەكەی بادینان دەڵێت: چۆن ئەو حوكمە لەلایەن بەڕێز دادوەرەوە دراوە ، بەهەمان شێوەش ڕێكاری یاسایی هەیە بۆ تانە لێدان لەبریارەكە لەڕێگەی دادگای پێداچونەوە كە ئەوە باشترین ڕێگەی یاسایی و مەدەنیە بۆ چاوخشانەوە بە بڕیارەكە، بۆیە هەر ڕێگایەكی تر لەدەرەوەی ڕێكارە یاساییەكان خزمەت بەدۆسیەكە ناكات ، چونكە بریاری كۆتایی لای دادگای تایبەتمەندە كە دادگای پێداچونەوەیە.

دەستەكە تێبینیەكی ئاشكراكردووە بۆ دادگاكە و دەڵێت “دەكرا دادگا بە دەلالەتی مادەی 132 لە یاسای سزاكانی عێراقی ژمارە 111ی ساڵی 1969ی هەموار كراو بڕیاری دەربكردایە و دلۆڤانی (رٲفە)ی تێدابوایە بە ڕەچاو كردنی بارودۆخی تۆمەتبارەكان”.

دەستەكە دوپاتیكردووتەوە باوەڕیان بە پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادیەكانی رادەربڕین و كاری رێكخراوەیی هەیە بۆ “نابێت هیچ بڕیارو پرۆسەیەك وهەوڵێك كار لەو بنەمایە بكات و ببێتە مایەی پاشەكشە لە خەباتی مەدەنی و ئازادی رۆژنامەوانی و ئازادی ڕادەربڕین”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button