وتەبێژی قوباد تاڵەبانی بۆ هێڤیدار ئەحمەد: فاشیلیت

لڤین:
وتەبێژی فەرمی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، وەڵامی پەرلەمانتارێکی پارتی دایەوە و ڕایگەیاند، ئەو پەرلەمانتارە فاشیلە و دەڵشێت”داتاو ئامارەكانیش سەلمێنەری ئەوەن كە ئەو پەرلەمانتارە هیچ زانیارییەكی دروستی نییە”.
ئەمڕۆ ( سێ شەممە، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ) هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند،” تیمی وزاری یەكێتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە حكومەتیان وتووە ئەو شتانەی داخڵ دەكرێن قەدەغەیەو بە قاچاغ داخڵ دەكرێت،پارەكە هەر بۆ حكومەت نابێت، بۆیە با ئێمە بە قاچاغ شتومەك داخڵ بكەین و ئێوە ئیلاقەتان پێی چیە؟ ئەم قسەیەكراوەو من مەسئولم لێی.
هەروەها ڕایشیگەیاند،” حكومەتی هەرێمی كوردستان (20 ملیار) دیناریان بۆ پرۆژەی 100 مەتری سلێمانی تەرخانكردووە، لە سلێمانی تەنیا ( یەك ملیار ) دیناریان بۆ كۆمپانیای جێبەجێكار خەرجكردووەو پارەكە دیارنیە”.
سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، رونكردنەوەیەكی بڵاوكردوەتەوەو ڕایگەیاندوە،” هیڤیدار پەرلەمانتارێكی فاشلەو قسەكانی راست نین”.
دەقی رونكردنەوەكە:
هێڤیدار ئەحمەدی پەرلەمانتار، لێدوانێكی داوەو ناوی تیمی یەكێتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان هێناوە، بۆ هەموو لایەكی رووندەكەینەوە؛ قسەكانی ئەو پەرلەمانتارە دوورن لەڕاستییەوە و بێئاگایی و بێ توانایی خۆی سەلماندووە لەو لێدوانەیدا. داتاو ئامارەكانیش سەلمێنەری ئەوەن كە ئەو پەرلەمانتارە هیچ زانیارییەكی درووستی نییەو كەس لێدوانەكانی بەجددی وەرناگرێت چونكە زوو زوو پەنا دەباتە بەر موزایەدە و دووبارە سەلماندی كە ئەو پەرلەمانتارێكی فاشلە.
سەمیر هەورامی
وتەبێژی فەرمی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وزیران