په‌رله‌مان داوا له حكومه‌ت ده‌كات له‌كاتی خۆیدا بودجه‌ی ٢٠٢٢ بنێرێت

لڤین:
حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ره‌شنوسی بودجه‌ی 2022ه، په‌رله‌مانی كوردستان ترسی هه‌یه ئه‌م بودجه‌یه‌ش توشی چاره‌نوسی بودجه‌كه‌ی ساڵی رابردوو ببێته‌وه‌و نه‌گاته په‌رله‌مان.
لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبووه‌وه.
له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا، بڕیاردرا نوسراوێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت بۆ دووباره جەخت کردنەوە لەسه‌ر بابەتی ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 لەکاتی خۆیدا.
كابینه‌ی مه‌سرور بارزانی كه به شه‌راكه‌تی (پارتی+ یه‌كێتی+ گۆران) پێكهێنراوه، ماوه‌ی دوو ساڵه پرۆژه‌ی بودجه‌ی نه‌ناردووه بۆ په‌رله‌مان، ساڵی 2020 ره‌شنوسی بودجه‌ی ئاماده كرد، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی ناوخۆیی حكومه‌ت له‌باره‌ی دۆسیه‌ی شه‌فافیه‌تی نه‌وت و ده‌سه‌ڵاتی دارایی له‌نێوان سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی، بودجه‌كه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كرا.
به‌مدواییه وه‌زاره‌تی دارایی هه‌وڵێكی نوێی ده‌ستپێكردووه بۆ ئاماده‌كردنی ره‌شنوسی بودجه‌ی ساڵی 2022ی هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی قسه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان تائێستا داتای پێویستی خۆی بۆ ئاماده‌كردنی ره‌شنوسی بودجه‌كه پێشكه‌ش نه‌كردووه.
ماوه‌ی (8 ساڵه) به‌به‌هانه‌ی قه‌یرانی داراییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاسای بودجه‌ی نییه‌و په‌رله‌مان ئاگاداری ورده‌كاری داهات و خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت نییه.
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فرۆشتنی نه‌وته، له‌پاڵ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه مانگانه وه‌كو موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له حكومه‌تی عێراقی وه‌رده‌گرێت له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ و بڕه پاره‌یه‌ك كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌كو كۆمه‌ك به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی ده‌دات.
به‌مدواییه رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وتی: وه‌كو په‌رله‌مان ئاگاداری داهاتی نه‌وت نین.
له نوسینی پرۆژه‌ی بودجه‌دا ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم به‌روونی و به ژماره داهاتی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ بۆ په‌رله‌مان ئاشكرا بكات و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه خه‌رجییه‌كانی بۆ ساڵی داهاتوو ده‌ستنیشان بكات، دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان تائێستا دۆسیه‌یه‌كی ناشه‌فافه، داهاتی ناوخۆش وه‌كو پێویست ناخرێته‌ڕوو.