ژەمی سێهەمی ڤاکسینی کۆرۆنا لە عێراق بەکاردەهێندرێت

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی عێراق پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی بۆ بەشێک لە خەڵکی وڵات ڕاگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند، ژەمی سێیەمی ڤاکسین، دەرێتە ئەو کەسانەی کە مەترسیان لەسەرە، ئەو هاوڵاتییانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، کەسانی سەروی 60 ساڵ، کارمەندانی تەندروستی.

وەزارەتەکە راشیگەیاندووە، ئەو ڤاکسینەی بەکاردەهێنرێت دەبێ لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانی پەسند کرابێت، هەروەها گرفت نییە ئەگەر کەسێک دوو ژەمی ڤاکسینی پێشتر جۆرێکی بەکارهێنابێت و سێیەم ژەم جۆرێکی دیکە بەکاربێنێت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق راشیگەیاندووە، نابێ نێوانی ژەمی دووەم و سێیەمی پێدانی ڤاکسین لە شەش مانگ کەمتربێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button