پارتی دوو کورسی کەم کرد و یەکێتی شوێنی گرتەوە

لڤین:

بە گوێرەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق یەکێتی دوو کاندیدی دیکەی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران سەرکەوت کە یەکیان لە هەولێرە و ئەوەی دیکەشیان لە نەینەوایە. 

ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ڕایگەیاند بە گوێرەی ئەنجامەکان لە بازنەی سێی هەولێر، “هەرێم کەمال ئاغا” سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

ڕۆنزی زیاد سیدۆ کاندیدی یەکێتی لە پارێزگای نەینەوان سەرکەوتنی بەدەستهێنا کاندیدەکانی یەکێتی بە هۆی رێژەیەکی زۆری  پەنجەمۆری دووبارە شوێنی کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانییان گرتەوە.

هەرێم کەمال ئاغا بە کۆکردنەوەی 8920 دەنگ لەبری لەیلا ئەکرەم سەعید، کاندیدی پارتی سەرکەوت بۆ پەرلەمانی عێراق و رۆنزی زیاد سیدۆ، کاندیدی یەکێتیی نبە کۆکردنەوەی  8183 دەنگ، لە بری عەبدولسەلام شەعبان محەممەد بەرزنجی، کاندیدی پارتی سەرکەوت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button