وەزیری تەندروستی ھۆکاری نەبوونی دەرمان لە نەخۆشخانەکان رادەگەیەنێت

لڤین:
وەزیری تەندروستی رایگەیاند، کێشەی کەمی دەرمان لەم کاتەدا لەهەرێمی کوردستان و بەدیاریکراوی لە پارێزگای سلێمانی هۆکارەکەی بۆ “نەبوونی توانای خەرجکردنی سیولە لە بانکەکان دەگەڕێتەوە”.
سامان بەرزنجی بە رۆژنامەوانانی راگەیاند، کێشەی کەمی دەرمان لەنەخۆشخانەکانی سلێمانی و هەرێمی کوردستان پەیوەندی هەیە بە نەبوونی توانای خەرجکردنی سیولە لە بانکەکان، بۆیە لەم کاتەدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی بۆ چارەسەری کێشەکە لە هەماهەنگیداین.
لە ماوەی رابردوو کێشەی خەرجنەکردنی پارەی دەرمان بۆ  ئەو کۆمپانیایانەی دەرمان بۆ تەندروستی سلێمانی دابین دەکەن سەریھەڵدا و بە ھۆیەوە بەرپرسانی تەندروستی ھۆشداریاندا لە راوەستانی کەرتی تەندروستی بەھۆی ئەوەی کۆمپانیاکان ئامادەنین دەرمان دابین بکەن ئەگەر پارەکانیان بۆ خەرج نەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button