بافڵ تاڵەبانی داوای لێبوردن دەکات

لڤین:
ھاوسەرۆکی یەکێتی لەبارەی ئەوتوندوتیژیانەی بەرامبەر خوێندکران کرا داوای لێبوردن دەکات و دەشڵێت، بۆ ھەر داواکارییەک پەنا بۆ رێگای مەدەنی و شارستانی ببەن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە راەیەندراوێکدا دەڵێت: ئەو توندوتیژیانەی بە ناڕەوا بەرامبەر هەندێک لە خوێندکاران کرا زۆر نیگەرانی کردم، لە دڵەوە داوای لێبووردن لە کوڕ و کچ و خوشک و براکانم دەکەم، کە بە ئومێدەوە بەرەو داھاتوویەکی گەش ھەنگاودەنێن.
ھاوسەرۆکی یەکێتی دەشڵێت: داواتان لێدەکەم بۆ ھەر داواکارییەک پەنا بۆ رێگای مەدەنی و شارستانی ببەن و دووربکەونەوە لە توندوتیژی و یاساشکێنی، رێمەدەن کەسانی ھەلپەرست داوا رەواکانی ئێوە بە لاڕێدا بەرێت ئەمە خزمەت بە خواستەکانتان ناکات، داوام وایە قەت ئەم رێگایە ھەڵنەبژێرن و بیری لێنەکەنەوە.
ئەو بەڵێنیشیداوە کە گۆڕانکاری گەورە دەکەن لە پێناو جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خوێندکاران و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان، دەشڵێت: لەمەودوا نزیکتر لەگەڵ توێژی گەنجان و خوێندکاران پێکەوە کاردەکەین.