خشتەی موچەی سبەینێ ئاشکرا کرا

لڤین:
دابەشکردنی موچەی مانگی ١١ بەردەوامە و بڕیارە سبەینێ موچەی وەزارەتێک و چەند شوێنێکی دیکە دابەشبکرێت ئەمڕۆش موچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەش دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم راگەیاند، سبەینێ چوارشەممە موچەی مانگی تشرینی دووەمی وەزارەتی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و لیوای نەوت و گاز و فەرماندەیی زێرەڤانی دابەش دەکرێت.
رۆژی ٢٥ی مانگ وەزارەتی تەندروستی یەکەم وەزارەت بوو کە موچەی مانگی تشرینی دووەمی وەرگرت، تا هاتنی ٢٠٠ ملیار دینارەیە بەغداد وەزارەتی دارایی رۆژانە خشتە ڕادەگەیەنێت.