نوێنەری حکومەتی هەرێم: بردنی پڕۆژە بڕیارەکە بۆ پەرلەمانی فەرەنسا دەستکەوتێکی زۆرگەورەبوو

لڤین:
دوای ئەوەی پەرلەمانی فەرەنسا پڕۆژەبڕیاری بە (جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی کوردی)  رەتکردەوە، نوێنەری حکومەتی هەڕێمی کوردستان لە فەرەنسا رایدەگەیەنێت “خودی ئەو هەنگاوە بۆ گەلی کورد دەستکەوتێکی گرنگە”.
عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکومەتی هەڕێمی کوردستان لە فەرەنسا بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند “ئێمە پەیوەندییەکی زۆر باشمان لە گەڵ فەرەنسا و گەلی فەرەنسا هەیە، فەرەنسا یەکێکە لە وڵاتە یەکەمەکانی کەهەمیشە هاوکاری گەلی کوردی کردووە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە “ئەوەی پەرلەمانی فەرەنسا دەستکەوتێکی زۆرگەورەبوو بۆ گەلی کورد چونکە خودی پەرلەمانتارەکانی فەرەنسا پێی هەستاون نەک ئێمە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێمە سوپاسیان دەکەین کە ئەو پرسەیان بردە ناو پەرلەمانی فەرەنسا. وەک دەزانرێت هیچ پرسێکی جینۆساید لە مێژوودا چ جینۆسایدی ئەرمەنەکان، جووەکان چ ئەوانی تر بن هیچ کات لە یەکەمجاردا لە ناو پەرلەمان دەنگی لەسەر نەدراوە”.
ئەو دەشڵێت: ئەمە دەستپێشخەری چەند پەرلەمانتارێکی فەرەنسی دۆستی کورد بوون ئێمە هیوامان دەخواست دەنگ بهێنێت بەڵام کە دەنگی نەهێناوە ئەمە پەرلەمانێکی دیموکراسی وەک فەرەنسایە وەک دەزانرێت ئەو دیموکراسیەی لە فەرەنسا هەیە تا ئێستاش لە زۆر وڵاتدا نیە بۆیە ئەوان ئازادن دەنگ بەم بڕیارە بدەن یاخود نا.
وێنەری حکومەتی هەرێم وتیشی “ئێستا ئەرمەنیەکان خۆیان دەوڵەتیان هەیە لەڕێگای دەوڵەتی خۆیانەوە دەتوانن کار لەسەر پرسی جینۆسایدی ئەرمەنیەکان بکەن بەڵام ئێمە ناتوانین وەک کورد دەبێت لە ڕێگای عێراقەوە بێت، ئێستاش وەک دەزانرێت عێراق بەم دۆخەوە ئایا دەتوانێت؟ جگە لەوە کۆبونەوەکەی پەرلەمانی فەرەنسا بۆ دەنگدان 26 پەرلەمانتار ئامادەی بون وەک دەزانرێت ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی فەرەنسا خۆی577 ئەندامە، بۆیە ڕەنگە لە داهاتوودا کاری جدی لەسەر ئەم پرسە بکرێت و تێبپەڕێنرێت بەڵام پێویستی بە کات و کەسانی ئەکادیمی هەیە کە زیاتر کاری لەسەر بکەن”.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button