ژمارەیەك كەسایەتی لەدەرەوەو ناوەوەی هەرێمی كوردستان بانگەوازێك رادەگەیەنن

لڤین:

ژمارەیەك كەسایەتی لەدەرەوەو ناوەوەی هەرێمی كوردستان، تەواوی بەرپرسیارێتی هەر روداوو ئەگەرێكی نەخوازراو دەكەوێتە ئەستۆی دەسەڵاتداران.

یاداشته‌كه‌ به‌ناوى گروپى (به‌ڵێ بۆ ئاشته‌وایی) ئاراسته‌كراوه‌و تێیداهاتوه‌، په‌ره‌سه‌ندنى گرژیه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى شارو شارۆچكه‌كان‌و مامه‌ڵه‌كردنى نابه‌رپرسانه‌ى به‌شێك له‌هێزه‌كانى حكومه‌ت‌و ئاسایش له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران‌و داواى ڕه‌واى خوێندكاران‌و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كان‌و تیرۆركردنیان‌و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕێكاره‌ یاساییه‌كان، ئاماژه‌ى ترسناكن بۆ شكاندنى شكۆى مرۆڤ كه‌ ده‌رئه‌نجام ترس‌و تۆقاندن ده‌بێته‌ سیماى سیستمى سیاسى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى.

دەقی یاداشتەکە:

بەڕێز/
– کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
– سەرۆکایری کۆماری عێراق
-سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.
– پەرلەمانی کوردستان.
– حکومەتی هەرێمی کوردستان.
– لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان.
– ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی کۆمەڵە و سەندیکا پیشەیەکان.
– نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە هەرێمی کوردستان.

ئێمە وەک دەستەیەک لە خەڵکی کوردستان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات لە درێژەی هەوڵەکانمان بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین کە هەنگاوە کردارییەکان لە پێناو دروستکردنی کۆدەنگی نیشتیمانی و بە مەبەستی پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و تێکنەچوونی ڕەوشی سیاسی و ئابوری ئەمنی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە.
بە خوێندنەوەی ڕەوشی گۆڕانکاری و ئاڵەنگاری لە ئاستی ( نێودەوڵەتی ، ئەقلیمی ، نێوخۆی ) و پەیوەست بە ژیان و گوزەرانی خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئێستادا گرنگترین پێگە و پایەی بەهێز بۆ پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی پەیوەستبوونە بە پەیڕەوکردنی دادپەروەری لە کایەکانی حوکمڕانیدا چەسپاندن و ڕێزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و پاراستن و باشترکردنی ژیان وگوزەرانی خەڵکی کوردستان.

پەرەسەندنی گرژییەکانی ئەم دواییانەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان و مەمەڵەکردنی نابەرپرسانی بەشێک لە هێزەکانی حکومەت و ئاسایش لەگەڵ خۆپیشاندەران و داوای ڕەاوی خوێندکاران و هەڵکوتانە سەر کەسایەتییەکان و تیرۆرکردنیان بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕێکارە یاساییەکان کە دوورەلە بنەماکانی ڕێزگرتن لە مافی تاک و ئازادیی ڕادەربڕین ئاماژەی ترسناکن بۆ شکاندنی شکۆی مرۆڤ کە دەرئەنجام ترس و تۆقاندن و نائارامی دەبێتە سیمای سیستمی سیاسی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان، ئەم ڕەفتارانە مایەی قبوڵ نیە و بە توندترین شێوە مەحکومی دەکەین و تەواوی بەرپرسیارێتی ژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و خوێندکاران دەکەوێتە ئەستۆی بڕیاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەمانکاتدا هەڵکوتانە سەر بارەگای حکومی و حزبی و موڵکی گشتی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە نیگەرانمان دەکات.

ڕەچاوکردنی قوربانیدان و ئەزموونی تاڵی پڕ لە ستەم و ڕەوشی ناجێگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری خەڵکی هەرێمی کوردستان لە ئێستا و لە ڕابردوودا بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەخاتە بەردەم دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان لە پێناو باشتر مامەڵکردن لەگەڵ هاوڵاتیان و زەرورەتی گەڕانەوە بۆ چەمکی دادپەروەری تەنها بژاردەیە بۆ بەردەوامبوونی سیستەمی حوکمڕانی لەگەڵ هاوڵاتیان و زەرورەتی گەڕانەوە بۆ چەمکی دادپەروەری تەنها بژاردەیە بۆ بەردەوامبوونی سیستمی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، ئەگەر نا تەواوی بەرپرسیارێتی هەر ڕووداو و ئەگەرێکی نەخوازراو دەکەوێتە ئەستۆی دەسەڵاتداران.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button