قوباد تاڵەبانی:کار بکرێت بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کۆچبەران لە هەرێمی کوردستان و عێراق

لڤین:

قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران پێشوازیکرد لەبرونۆ ئەنتۆنیۆ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق وپێكە‌‌وە‌ باسی دواپێشھاتە‌ سیاسییە‌كان كرد و جە‌خت لە‌چارە‌سە‌ر كردنی گرفتە‌كان لە‌ڕێی گفتوگۆوە‌ كرایە‌وە‌.

لەو دیدارەدا کە ئەمرۆ یەک شەممە 28/11/2021 لە‌ھە‌ولێر بە‌ڕێوە‌چوو و دابان شەدەڵە جێگرى بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەتى هەرێمی کوردستان و میکێلێ کامیرۆتا کۆنسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەى بوون، باس لەدوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی لەعێراق کرا بەتایبەت لەقۆناغی دواى بەرێوەچوونی پرۆسەى هەڵبژاردنی ئەنجومەنى نوێنەران و هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتى نوێ، سەربارى خستنەڕووى کێشە و ئاستەنگەکان، پێویستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە لەرێى گفتوگۆوە دووپاتکرایەوە لەپێناو هێنانەکایەى ئاشتی و سەقامگیری لەعێراق دا.

تاوتوێکردنی ئەو چاکسازییانەى کەحکومەتى هەرێمی کوردستان گرتویەتیەبەر تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو، کەلەوبارەیەوە پشتیوانی و هەماهەنگییەکانی کونسوڵخانەى گشتی ئیتاڵیا لەهەرێمی کوردستان بەرزنرخێنرا.

لەبارەى هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەى کۆچبەران کەلەئێستادا راى گشتی جیهانی بەلاى خۆیدا راکێشاوە، هەردوولا دووپاتیانکردەوە کەپێویستە کاربکرێت تا کێشەى کۆچبەران نەک تەنیا لەسەر سنورەکان بەڵکو لەسەر ئاستی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان و عێراقیش چارەسەر بکرێت و کاربکرێت بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابورى بەهێز کەتیایدا ئاستی بژێوی تاک زامن بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button