فه‌تح: پلاسخارت، وه‌كو نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان مامه‌ڵه ناكات

لڤین:
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح: پلاسخارت، وه‌كو نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان مامه‌ڵه ناكات، ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژارنه‌كه‌ی ئه‌مدواییه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، له‌وباوه‌ڕه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه كه ئێمه پێمانوایه ئه‌م ده‌ره‌نجامانه كاره‌ساتبارن.
نوسینگه‌ی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح بڵاویكرده‌وه، هادی عامری له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق كۆبوه‌ته‌وه‌و به پلاسخاری راگه‌یاندوه، “ئایا پێشكه‌شكردنی تانه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یه له كۆمسیۆن وه‌كو ئه‌وه‌ی تۆ له زانیارییه نابابه‌تییه‌كانتدا به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیت وتوه؟”.
لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژارنه‌كه‌ی ئه‌مدواییه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، له‌وباوه‌ڕه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه كه ئێمه پێمانوایه ئه‌م ده‌ره‌نجامانه كاره‌ساتبارن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه سه‌قامگیری ئه‌منی و سیاسی عێراقه، ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژارنه‌كه‌ی ئه‌مدواییه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، له‌وباوه‌ڕه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه كه ئێمه پێمانوایه ئه‌م ده‌ره‌نجامانه كاره‌ساتبارن و ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق ده‌شێوێنن و له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه گرنگترین پایه‌ی دیموكراسی له‌ناوده‌به‌ن كه سنده‌قه‌كانی ده‌نگدانه”.
عامری ره‌خنه‌ی له پلاسخارت گرتوه و تۆمه‌تباری كردوه به‌وه‌ی، سه‌رباری ئه‌و پێشێلكارییه گه‌ورانه‌ی له هه‌ڵبژاردن كراوه‌و به‌شیێوه‌یه‌كی خراپ ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی داوه.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ره‌خنه‌ی له پلاسخارت گرتوه و تۆمه‌تباری كردوه به‌وه‌ی، سه‌رباری ئه‌و پێشێلكارییه گه‌ورانه‌ی له هه‌ڵبژاردن كراوه‌و به‌شیێوه‌یه‌كی خراپ ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی داوه، ئه‌و ستایشی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و به‌رگری لێده‌كات.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، “زۆر به‌داخه‌وه وه‌كو نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ یارمه‌تیدامی عێراق مامه‌ڵه‌ت نه‌كرد له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا، به‌ڵكو وه‌كو نوێنه‌ری باڵا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوه‌تی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه”.