ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی رەخنە لە حكومەتی هەرێم دەگرێت

لڤین:
ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەبارەی خۆپێشاندانەكانی قوتابیان و خوێندكاران لە سلێمانی ڕەخنەی توند لە حكومەتی هەرێم و هێزە ئەمنییەكان دەگرێت.
لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە تویتەر بڵاویكردۆتەوەو دەڵێت، بەكارهێنانی هێزو توندوتیژی دژی خوێندكاران لە سلێمانی، نوێترین پەلاماری هێزە ئەمنییەكانە دژی ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوە.
ڕێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەلەبەرچاوگرتنی ئەو سەركوتكارییە بەرنامە بۆداڕێژراوەی كە پیادەی دەكەن ئەوەی ڕوودەدات شۆكهێنەر نییە.
داوای لە حكومەتی هەرێم و فیدڕالیش كردووە، هێزە ئەمنییەكان كۆنترۆڵ و سەربەخۆ بكەن و پابەندبونیان بە دەستەبەركردنی ئازادییەكان بۆ روون بكەنەوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت كە لە خۆپێشاندانەكانی خوێندكاراندا بۆ گەڕانەوەی دەرماڵەكانیان ئاڵۆزی لە زۆرێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دروست بوو.