لڤین: سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند لە ساڵی 2015وە تا ئێستا نزیكەی 1300 سەرباز و جەندرمەیان لە شەری پەكەكەدا كوژراون و 770 هاوڵاتیش لەشەڕی نەیارەكانیاندا بونەتە قوربانی.
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا لە نوێترین لێوانیدا رایگەیاند: چەندین ئۆپەراسیۆنمان كردووە بۆ شكاندنی ئەو ڕاڕەوەی پەكەكە كە لە سنورەكانی باشورمان دروست كردووە بە سوپاسەوە قەڵغانی فورات، لقی زەیتوون، و ئۆپراسیۆنەكانی دیكە… توانیومانە سنورەكانمان لە باشور سەلامەت بكەین.
ئەو رایگەیاند لە مانگی تەموزی ساڵی 2015ەوە ژمارەی ئەو هێزە ئەمنیانەی لە شەڕی پەكەكەدا كوژراون 1259 كەس بووە كە 401 سەرباز و 443 دیكەشیان جەندرمە بوون.
ئەردۆگان وتیشی هەر لەو ماوەیەدا “بەهۆی هێرشی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانەوە 770 هاوڵاتی كوژران و زیاتر لە پێنج هەزار هاوڵاتیش برینداربوون”.
سەرۆك كۆماری توركیا راشیگەیاند: بە گشتی زیاتر لە 12 هەزار و 900 چەكدارمان لەناوبردوون، كە لە نێویاندا 6 هەزار یان ناو وڵات و 6900 یشیان لە دەرەوەی وڵات بوون.