وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: ١٥٢١ خوێندکارى دیکە لە زانکۆکان وەرگیران

لڤین:
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی تۆماركردنی سكاڵای خوێندكاران، ١٥٢١ خوێندكاری دیكه له‌زانكۆكان وه‌رگیران كه پێشتر ناویان له‌هیچ شوێنێك نه‌هاتبوه‌وه.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا له پێناو ڕەخساندنى دەرفەتی زیاتر بۆ دەرچوانى قۆناغى ١٢ی ئامادەیى ئەوانەى ناویان لەهیچ شوێنێک نه‌هاتبوه‌وە، دەرگاى پێشکەشکردنى سکاڵاى کردەوە، لەئەنجامى پێشکەشکردنى سکاڵاکان ( ١٥٢١ ) خوێندکارى دیکە ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێى کۆنمرەکانیان بۆ ساڵى خوێندنى ( ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ ) گەڕایەوە”.
لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئاگادارى وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگەکان ده‌كاته‌وه، پێویستە هەفتەى داهاتو پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکانیانه‌وه بکەن، بۆ خۆتۆمارکردن و جێبه‌جێكردنی مامەڵەکانیان، به‌مه‌به‌ستی دەستکردن بە پرۆسەى خوێندن.