پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتیان لە کاتی دەوامیان ئاگادار دەکاتەوە

لڤین:
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ) ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردوەتەوە تییدا هاووڵاتیانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین لە گۆڕانی کاتی دەوام تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئاگادار دەکاتەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە (نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/١ – نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٢ کەلار – نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٣ ڕاپەڕین – نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٥ چەمچەماڵ)ی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە بۆ ماوەیەک تاکو ڕۆژی پێنج شەممە (٢٠٢١/١٢/٢) کاتی ڕایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە کاتژمێر (٢:٠٠)ی دوای نیوەرۆ تاکو (٦:٠٠)ی ئێوارەیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەکاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن، بەمەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی