خویندکارانی زانکۆ سلێمانی گەیشتنە بەر دەرکی سەرا

لڤین:

كه‌مێك پێش ئێستا خوێندکارانی زانکۆی سێمانی لە کەمپی کۆنی زانكۆوە بەرەو سەرای سلێمانی بەرێکەوتن، گرژی لە خۆپیشاندانەکە کەوتەوە.

هەرچەندە خویندکاران ئاماژە بەوە دەکەن کە ویستویانە بە ڕێپێوان بچنە کەمی نویی زانکۆی سلێمانی بەڵام هێزە ئەمنیەکان ڕێیان نەداون و بە هۆیەوە گرژی دروست بووە.

خوێندکاران لە ئێستادا لە سەرای سلێمانین و لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان ڕووبەڕوی یەکتری بونەتەوە و گازی فرمێسک ڕێژ بەکار هاتووە.

بەیانی ئەمڕۆ بۆ چوارەم ڕۆژ لە سەریەک خواێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەستیان بە خۆپیشاندنا کردەوە و لە چەند شوێنێک گرژی لە خۆپیشاندانەکە کەوتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button