سەمیر ھەورامی لە بارەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران رونکردنەوە دەدات

لڤین:

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتیھەرێم لە بارەی بڕیارەکەی ئەمڕۆی ئەنجومونی وەزیران رونکردنەوە دەدات و دەێت پارەیەک بۆ یارمەتی خوێندکارانی کەمدەرامەت تەرخانکراوە.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانى جێگری سەرۆکی حکومەتى هەرێم لەبارەى بڕیارەکەى ئەمرۆی ئەنجومەنى وەزیران تایبەت بەدەرماڵەى خوێندکاران رونکردنەوە دەدات و دەڵێت “بودجەیەکی تایبەت بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخان دەکرێت بۆ چارەسەرکردنی گرفتی بەشەناوخۆییەکان”.

دەشڵێت ئەو بودجەیە بۆ “دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و ھاوکاریکردنی قوتابیان و خوێندکارانی کەمدەرامەت” یش دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button