خۆپیشاندان لە زانکۆی هەولێری پزیشکی دەستیپێکردەوە

لڤین:
سەڕەڕای هەولێر ڕێگری لە خۆپیشاندان خۆپیشاندانی خویندکاران لە زانکۆی هەولێری پزیشکی دەستی پێکردەوە.
بەیانی ئەمڕۆ قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ ڕۆژی چواره‌م له‌سه‌ر یه‌ك لە سلێمانی، كه‌لار، ده‌ربه‌ندیخان، شاره‌زوور، چه‌مچه‌ماڵ، كۆیه و هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیپێكرده‌وه و داوای دابینكردنی ده‌رماڵه‌و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ به‌شه ناوخۆییه‌كانیان دەکەن.
بەیانی ئەمڕۆش هەرچەندە هەوڵدرا بۆ ئەوەی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان لە شاری هەولێر خۆپیشاندان بکەن، بەڵام خۆپیشاندان لە زانکۆی هەولێری پزیشکی دەستیپێکردەوە.