خۆپیشاندان لە بەشێکی شارو شارۆچکەکانی هەریم دەستیپێکردەوە
لە هەولێر پۆلیس لەبەردەم بەشەناوخۆییەکانی خویندکاران جێگیرکراون

لڤین:
خۆپیشاندانی خویندکاران لە بەشیکی شار و شارۆچکەکانی هەریمی کوردستان ئەمڕۆش دەستی پێکردەوە و لە هەولێریش لەبەردەم هەموو بەشە ناوخۆییەکاندا ئۆتۆمبێلی پۆلیس وەستێندراوە.
بەیانی ئەمڕۆ لە چوارەم ڕۆژیدا خۆپیشاندانەکانی خویندکاران لە سلێمانی و کەلار و هەڵەبجە و ڕاپەڕین دەستیپێکردەوە.
بە گوێرەی زانیاریەکان لە شاری هەولێر لەبەردەم هەر بەشەناوخۆییەکی خویندکاراندا ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس وەستێندراوە بۆ ئەوەی ڕیگری بکرێت لە کۆبونەوەی خویندکاران.
تا ئێشتا سەرجەم خۆپیشاندانەکان بەشیوەیەکی هێمنانە بەڕیوە دەچێت و هیچ گرژیەک دروست نەبووە، خوێندکاران بە دروشم وتنەوە داوای دەرماڵيکانیان دەکەن کە ماوەی شەش ساڵە لەلایەن حکومەتی هەریمەوە بڕدراوە.