سەرچاوەیەک: ئەوانەی هێرشیان کردوەتە سەر هێزە ئەمنییەکان دەستگیر دەکرێن

لڤین:

هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی دەستیان بە دەستگیرکردنی ئەو کەسانە کردووە کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆدا ڕوبەڕوی هیزە ئەمنیەکان بونەتەوە و دەسرچاوەیەکیش دەڵێت ئەو کەسانە ئاراستەی خۆپیشاندانی خوێندکارانیان گۆڕیوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە (لڤین پرێس)ی ڕاگەیاند، هێزە ئەمنیەکان دەستیان بە هەڵمەتێک کردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ئەمڕۆ هێرشیان کردووەتە سەر هێزە ئەمنیەکان.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکرد داواکاری ڕەوای خوێندکاران قۆستراوەتەوە و ئاراستەی خۆپیشاندانە هێمنانەکانی خوێندکارانیان گۆڕیوە بۆیە لەلایە هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیردەکرێن و ڕوبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ خویندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە هەرێمی وکردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، لە شاری سلێمانی لە بەردەم مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی سلێمانی ئاڵۆزی دروست بوو بەشێک لە بینای مەڵبەند سوتێندرا و ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانیش لێیاندرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button