فەرمانی دەستگیركردن بۆ 23 بەرپرسی كەركوك دەرچوو

لڤین: دەستەی دەستپاكی بەهۆی بوونی گەندەڵی لە چەند كارێكی پەروەردەی كەركوكدا فەرمانی دەستگیركردن و بانگهێشتكردن بۆ 23 بەرپرسی ئیداری شارەكە دەرچووە.

فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند، لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك دەستیان بەسەر سێ بەڵگەنامەدا داگرتووە، كە تایبەتن بە كڕینی كاڵا و كەرەستەكان، لیژنە جیاجیاكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە كاڵا و كەرەستەی جۆراجۆریان كڕیوە، كە پێچەوانەی تایبەتمەندی تەكنیكی بووە و نرخەكانیان دروست نین.

فەرمانگەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە: دادوەریی لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەی 340ی یاسای سزاكان، فەرمانی ئامادەبوون لە بەردەم دادگا و دەستگیركردنی بۆ 23 كەس دەركرد، كە لە نێویاندا بەڕێوەبەری پێشووی پەروەردەی كەركووك و سەرۆك و ئەندامانی لیژنەكانی دیاریكردنی تایبەتمەندییەكان، شیكردنەوەی گرێبەستەكان، كڕین، هێنانی ئۆفەرەكان و چاككردنەوە هەیە.

فەرمانگەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە بو هۆیەوە پێنج كەسیان دەستگیركردووە و دۆسیەی تۆمەتبارەكان خراوەتە بەردەم دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی كەركوكی تایبەت بە دۆسیەكانی دەستپاكی و بڕیاری ئازادكردن بە كەفالەتیان بۆ دەركراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button