لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی: هرشكردنە سەر خوێندكارەكە رەفتاری هێزەكەی ئێمە نیە
لڤین:
پاش ئەوەی لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خوێندکاران و هێزە ئەمنیەکان دروست بوو، لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەتەوە تێیدا کارمەندێکی هێزە ئەمنیەکان بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە و شەق لە سەری گەنجێک دەدات کە لەلایەن چەند کارمەندێکی ترەوە دەستگیر کراوە لەسەر زەوی کەوتووە، لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی سەبارەت بەوڕوداوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له ڕاگه‌یاندنى لیواى یه‌كى پاراستنى سلێمانیه‌وه
دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیى له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه هێرشده‌كرێته‌سه‌ر خوێندكارێك، ئێمه بۆ ڕایگشتى ڕاده‌گه‌یه‌نین ئه‌وه ڕه‌فتارى هێزى ئیمه نیه، هێزه‌كانى ئێمه پۆشاكى سه‌ربازیى ده‌پۆشن له‌كاتى جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانیان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌دواداچوونى ته‌واو ده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك سه‌ربه لیواكه‌ى ئێمه‌بێت و ئه‌وڕه‌فتاره‌ى كردبێت توندترین ڕێوشوێنى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌گرینه‌به‌ر.