ئەمیدانداری یەکگرتوو هۆشداری دەدات

ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگهیاند، دۆخهكه مهترسیداره و پێویسته به زوویی بهرپرسان بێنه سهرخهت.
سەلاحەدین بەهادین، لەبارەی خۆپیشاندانی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە هەرێمی كوردستان پهیامێكی بڵاوكردهوه و رایگهیاند: پرسی مافەكانی خوێندكاران رەوایە و بەشێكە لە پرسەكانی گەنج، گرژی و ئاڵۆزییەكان كە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە دروست بووە، دەبێتە تێكدانی ناوەندەكانی خوێندن”.
ئەمینداری یەکگرتوو دەشڵێت “مەترسیەكە لەوەدایە لەم كاتەدا ژینگەكە لەبارە بۆ وەرچەرخان بەرەو زەمینلەرزەیەكی سیاسی و تێكەڵ بوو بەهەستی پەنگخواردووی جەماوەر، بۆیە هیوادارم دەسەڵات خێرا بچێ بەدەم داواكانیانەوە و چارەسەری بكات”.