وەزیری ئاوەدانكردنەوە: سبەی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرژەوەندی خوێندكاران بڕیار دەدات

لڤین:

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم راگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەیدا بڕیار لە بەرژەوەندی خوێندکاران دەردەکات.

دانا عەبدولکەریم، لە لێدوانیکدا بۆ میدیای فەرمی حزبەکەی رایگەیاند: سبەی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و بەشێکی گرنگی ئەجێندای کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان.

ئەو وتیشی: هەموو هەوڵەکان بە ئاڕاستەی ئەوەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە بەرژەوەندی خوێندکاران بڕیاربدات کە داواکاری سەرەکی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندنە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button