لە خۆپیشاندانی خوێندکارانی سلێمانیدا گازی فرمێسک ڕێژ بەکارهات

لڤین:

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سێهەم ڕۆژی خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بەمەبەستی داواکردنی گەڕانەوەی دەرماڵەکانیان بەرەو ناوەندی شار بەڕێککەوتن، گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا رویدا گازی فرمێسک ڕێژ بەکارهێنرا.

کەمێک لەمەوبەر لە نزیک مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی گرژی لە نێوان خوێندکاران و هێزە ئەمنیەکان دروست وبوو هێزە ئەمنیەکان گازی فرمێسک رێژیان بەکار هێنا.

گرژیەکە بەهۆی ڕێگری هێزە ئەمنیەکان بوو لە خوێندکاران کە دەیانویست بەرەو سەنتەری شار بڕۆن لە لەبەردەم پارێزگاری سلێمانیدا بۆ ماوەیەک وەستاب و داوایانکرد پارێزگاری بەدەمیانەوە بچێت، بەڵآم هیچ وەڵامێکیان پێنەردایەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button