خۆپیشاندان لە سۆران و هەولێریش دەستیپێکرد

لڤین:
ئه‌مڕۆ بۆ سێیه‌م رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك خوێندکارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له ناوه‌ندی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین و ده‌ربه‌ندیخان و كۆیه خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرده‌وه، خۆپیشاندان لە هەولێر و سۆرانیش دەستی پێ‌کرد.
بەمەبەستی داواكردنی ده‌رماڵه‌كانیان خوێندکاران لە ژمارەیەک زۆر لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەریمی کوردستان ئەنجام دەدرێت و لە شاری هەولێریش خوێندکاران چونە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
دەرماڵەیخوێندکاران له ساڵی 2014ـه‌وه بڕاوه، وەزارەتی دارایی دەڵێت پێشتر دەرماڵەی خوێنکاران وەک موخەسەسات لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە دابینکراوە و هیچ پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە نەبووە.
دوێنێ لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه توندوتیژی به‌رامبه‌ر خوێندکاران لە زانکۆی سلێمانی به‌كارهێنرا ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی لێكه‌وته‌وه و شەوی ڕابردووش خۆپیشاندانی خویندکاران لە سلێمانی‌و کۆیە بەردەوام بوو.
هه‌ر دوێنێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگه‌یه‌نراوێكی له‌سه‌ر خۆپیشاندانی زانكۆی سلێمانی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندووه، به‌ڵگه‌ی ته‌واویان لایه كه هه‌ندێك له‌ئاماده‌بووانی خۆپیشاندانه‌كه خوێندكار نه‌بوون.