لەبارەى دەرماڵەی خوێندكاران وەزارەتی دارایی ڕونکردنەوە دەدات

لڤین:
لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە ئەمڕۆ ( ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ) وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، سەبارەت بە دەرەماڵەی مانگانەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە حکومەتی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، ڕایگەیاندوە،” بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە ( ١٠١٨ ) لە بەرواری ( ١١ / ٢ / ٢٠١٤ ) و بەهۆی قەیرانی داراییەوە خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران ڕاگیراوە”.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” پێش ( ٢٠١٤ ) و دوای پهسهندكردنی بودجه له پهرلهمانهوه تخصيصات بۆ دەرماڵەی خوێندكاران دانراوه و ههر لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوه خهرجكراوه و به هیچ جۆرێك نههاتۆتهوه بۆ وهزارهتی دارایی و پهیوهندی به داراییهوه نییه”.
وەزارەتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە،”هیچ نووسراوێكی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی لە ڕێگای ئەنجومەنی وەزیرانەوە له ساڵی 2021 نەھاتووە بۆ وەزارەتی دارایی تایبەت بە دەرماڵەی خوێندكاران”.
ئەمڕۆ ( دووشەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ) لە زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان، بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان، گردبوونەوەی نارەزایەتیان ئەنجامدا، هەر لەو چوارچێوەیەدا خۆپیشاندانەکەی خوێندکاران لە بەردەم زانکۆی سلێمانی بۆ داواکردنی دەرماڵە گرژی لێکەوتەوە و بەهۆی تەقەی گازی فرمێسک ڕێژی هێزە ئەمنییەکانەوە کچە خوێندکارێک بە سەختی برینداربوو.