شاسوار عه‌بدولواحید بۆ خوێندكاران:ئێوە شۆرش و گۆڕانکاری دەکەن

لڤین:

لە بانگەوازێکدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ ( دوو شەممە، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ) ئاڕاستەی دەسەڵاتداران و خوێندکارانی کردووە شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ دوو داوکاری ئاڕاستە کردون.

ده‌قی بانگه‌وازه‌كه‌ی..

دوو پەیام بۆ دەسەڵات و بۆ خوێندکارانی ئازیز:

بۆ دەسەڵات: ئەوە ئاو و پێداویستیمان ناردوە بۆ بەشە ناوخۆییەکان رێنادەن پێیان بگات، گەر ئێوە خزمەتی ئەم هەمو گەنج و خویندکار و قوتابییانە ناکەن، جێی بهێڵن و رێبدەن خەڵکی تر خزمەتیان بکەن، ئەوانە داهاتوی ئەم میلەتەن، ئەوانە لە هەموو وڵاتێکی دونیادا وەک سامانی نەتەوەیی و سامانی سروشتی سەیریان دەکرێت. وەڵامیان بدەنەوە و بەدەمیانەوە بچن تا کار لە کار نەترازاوە و دۆخەکە لەمە زیاتر نەتەقیوەتەوە.

بۆ خوێندکارانی خۆشەویست: لە هەمو دونیادا ئێوە شۆرش و گۆڕانکاری دەکەن. ئێمەش بە دڵ و بە گیان و بە میدیا و بە پەرلەمانتاران لە خزمەتانداین و لەگەڵتانین. کۆڵ مەدەن ، ئەوانەشی پێویستیان بە دەرماڵە نییە با لەگەڵ هاوڕێکانیاندا بن و پشتیوانی یەکتر بن، کۆڵ مەدەن تا دەگەنە ئامانجەکەتان. هەوڵ بدەن هێمن بن و بە شێوازی مەدەنی بمێننەوە هەر چۆن ئەم چەند رۆژەش واهی بوون. ئێمەش هەمومان لەگەڵتانین.

شاسوار عه‌بدولواحید

سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button