نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە

لڤین:
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە و نرخێکی پێوانەیی تۆمار کرد 64 دۆلاری تێپەڕاند.
ئەمڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت بەرزبوەوە بۆ 64 دۆلار و 45 سەنت، ئەوەش بەرزترین نرخە لە ماوەی ساڵی رابردوودا تۆمار كرابێت و نرخی یه‌ك به‌رمیل نەوتی خاوی ئه‌مریكیش به 60 دۆلار و 50 سه‌نتە.
لەدوای بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لەساڵی ڕابردوودا و دابەزینی نرخی نەوت، ناوه‌ڕاستی مانگی یەکی ئەمساڵ نرخەکەی به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی 11 مانگی ڕابردوو تۆمار كرد و له سه‌روی 57 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، بەڵام دواتر نرخی نەوت بۆ خوار 55 دۆلار دابەزی و ئەمڕۆش بەرزترین ئاستی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا تۆمارکرد و نزیک بوەتەوە لە 65 دۆلار.