سەنتەری میترۆ: ھەموو رواڵەتەکانی توندوتیژی لە خۆپیشاندانەکان رەتدەکەینەوە

لڤین:
سهنتهری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامهنووسان رایگهیاند، سەرهەڵدانەوەی رواڵەتەكانی توندوتیژی بەرامبەر بە میدیاكاران و خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەبنە هۆكاری پشێوی، نەك خۆپیشاندانی مەدەنی.
ئەمڕۆ لە زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان، بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان، گردبوونەوەی نارەزایەتیان ئەنجامدا.
لەبەردەم زانكۆی سلێمانی، بەشێك لە خوێنكاران گردبووەنەوەیەكیان رێكخست، شەقامی سەرەكی شاریان داخست، داوای دەرماڵەكانیان دەكرد كە ماوهی چهند ساڵێكه راگیراوه.
سهنتهری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامهنووسان له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند: هیچ دڵنیاكردنەوەیەكی فەرمی بۆ ئەو داخوازیانە رانەگەیهنراوە، بهڵام هێزە ئەمنییەكان داری كارەبایی و گازی فرمێسكڕێژیان بەرامبەر بە خوێندكاران بەكارهێناوە، بەو هۆیەوە چەند خۆپیشاندەرێك و میدیاكارێك ئازاریان پێگەیشتووە.
نوێنەری سەنتەری میترۆ لەناو خۆپیشاندانەكەوە رایگەیاندووه: لە ئەنجامی بەكارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ و دەمانچەی كارەبایی، چەند خۆپیشاندەرێك بریندار بوون و تیمی كەناڵەكانی، كوردسات، رووداو، پەیام، ناسنیوز، پۆڵەتیك پرێس، ئازاریان پێگەیشتووە یان رێگری رووماڵكردنیان لێكراوە.
سەنتەرەکە باسی لەوەشکردووە: هەموو رواڵەتێكی توندوتیژی رەتدەكەینەوە پێمان وایە سەرهەڵدانەوەی رواڵەتەكانی توندوتیژی بەرامبەر بە میدیاكاران و خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە هۆكاری پشێوین، نەك خۆپیشاندانی مەدەنی ئاشتیخوازانەی خوێنكارانی زانكۆ كە داوای لانی كەمی مافەكانیان دەكەن.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21