بەهۆی تەقینی بۆری ئاوی سلێمانی_دوكان چەند پۆلیسێك برینداربوون

لڤین:

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی، بەهۆی تەقینی بۆری ئاوی خواردنەوەی دوكان-سلێمانی ژمارەیەك پۆلیس برینداربوون، تیمەكانیان سەرقاڵی چاككردنەوەی بۆرییەكەن و دۆخی تەندروستی پۆلیسەكان باشە.

سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە میدیاکانی راگەیاند،” بۆری ئاوی خواردنەوەی دوكان-سلێمانی تەقیوە، لە ئێستاشدا تیمەكانیان سەرقاڵی چاككردنەوەی ئەو بۆرییەن”.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئاشکرای کردوە،” هەوڵدەدەن بە زووترین كات بۆرییەكە چاك بكەنەوە بۆ ئەوەی كێشەی ئاوی خواردنەوە بۆ سلێمانی دروست نەبێت”.

دەربارەی دۆخی تەندروستی ئەو پۆلیسانەی برینداربوون، ڕایگەیاندوە،” تەندروستیان جێگیرە تەنها پۆلیسێك تووشی تەنگە نەفەسی بووە و براوە بۆ نەخۆشخانە”.

لە کۆتایدا روونیشیكردوەتەوە،” پۆلیسەكان بەهۆی پارچەی بەرد لە كاتی تەقینی بۆرییەكەدا بریندار بوون، بەڵام ژمارەی بریندارەكانی ئاشكرا نەكرد”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button