پەرلەمانی کوردستان بۆ چەند پڕۆژەیاسایەک کۆدەبێتەوە

لڤین:
په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی سێ شەممە کۆدەبێتەوە و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ژماره‌یه‌ك پێشنیاز و پڕۆژه‌یاسا ده‌كرێت و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای كۆمپانیا ئه‌منییه تایبه‌ته‌كان دەکات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بۆ دانیشتنی ژماره (7)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیه‌م بانگێشتی په‌رله‌مانتارانی كرد و ئاشكرای كرد، كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، په‌رله‌مان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه.
له راگه‌یندراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه، له دانیشتنی رۆژی (23ی تشرینی دووه‌م2021 ) خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ژماره‌یه‌ك پێشنیاز و پڕۆژه‌یاسا ده‌كرێت، كه بریتین له “یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی خێزان و ئافره‌تان”، پێشنیازه یاسای “هه‌مواری یاسای سه‌لماندن ژماره (107)ی ساڵی 1970″، له‌گه‌ڵ “پڕۆژه‌یاسای چه‌ك له هه‌رێمی كوردستان”.
به گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای “بزربووه‌كان له هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی به كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستان ژماره (3)ی ساڵی 1999” ده‌كرێت، جگه له‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای “كۆمپانیا ئه‌منییه تایبه‌ته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان” ده‌كرێت.