وهزارهتی پێشمهرگه وهڵامی وهزیری بهرگری توركیا دهداتهوه

لڤین:
وەزارەتی پێسمەرگە وەڵامی وەزیری بەرگری تورکیا دەداتەوە و دەڵێت، خۆی سهردانی ههرێمی كوردستانی كردووه با پێمان بڵێ ئهو شوێنهی سهردانی كردووه ناوی چییه ؟
هەرچەندە ماوەی چەند رۆژێک تێپەر دەبێت بەسەر لێدوانەکەی خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا کە وتی شوێنێک نیە بە ناوی کوردستان، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ وهزارهتی پێشمهرگهح حکەموتی هەریمی کوردستان وهڵامی ئهو سوكایهتییهی دایهوه.
وەزارەتی پێشمەرگە بە ڕاگەیەندراوێک دەڵێت: وتەكانی خلووسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا لەمەڕ ئینكاركردنی كوردستان جێگەی سەرسوڕمانە. بۆ ئێمە جێگەی پرسیارە كەسێك لە پێگەیەكی فەرمیی دەوڵەتدا ڕێگە بە خۆی بدات ئینكاری واقیعێكی مێژوویی و دیموگرافی و جیوگرافی بكات كە لە ڕاستیدا خۆشی قەناعەتی پێی نییە.
وەزارەتەکە دەڵێت: ئەو بەڕێزە خۆشی سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و، پێمان ناڵێ ئەو شوێنەی سەردانی كردووە كوێیە و ناوی چییە؟
وەزارەتەکە وتوشیەتی “ئەگەر ئەم بەڕێزە لە بوونی جیۆگرافیای كوردستان هەر گومانی هەیە با ئاوڕێك لە بەڵگەنامە و مێژووی عوسمانییەكان بداتەوە ئینجا بۆی دەردەكەوێ كوردستان هەیە یان نییە. عەقلیەتی ئینكاركردنی میللەتێك و جیۆگرافیاكەی هەمیشە سەرچاوەی كێشە و گیروگرفت بووە و بە هیچ ئەنجامێك ناگات”.
هەرچەندە مەسرور بارزانی لە ماوەی جيند ڕۆژی رابردوودا جەندجارێک باسی لە دۆخی سیاسی و ئاسایشی ناوچەکە کردووە بەڵام تا ئێستا هیچ قسەیەکی لەبارەی ئەو لێدوانەی وەزیری بەرگری تورکیا نەکردووە.