لیرەی تورکی تورکیا بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە دەبات

لڤین:

بەردەوام دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی هێناوەتە سەر هێڵ و داوا دەکەن هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.

ئۆپۆزسیۆنی تورکیا داوای خۆی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی و پەرلەمان نوێکردەوە کە هاوکاتە لەگەڵ قەیرانی داڕووخانی لیرەی تورکیا بەرامبەر بە دراوی بیانی و سووربوونی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا لەسەر بەردەوامبوونی بڕیارەکانی خۆی.

لیرەی تورکی زیاتر لە ٪ 30ی بەهاکەی لەدەستدا، لە نێوان بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان لە ٪ 20، لەگەڵ بەرزی نرخی خەرجی ژیان لە پێداویستیە ڕۆژانەییەکاندا.

لیرەی تورکی و گرانیی ژیان بووەتە خەمی سەرەکی هاوڵاتیانی تورکیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، هاوکات چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆن بانگەوازێکیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دەستپێکردووە.

ئەردۆغان سورە لەسەر بڕیارەکانی

سەرۆکی تورکیا ڕێژەی سود وەک هۆکاری هەڵئاوسان دەبینێت و بەڵێنی ئەوەیداوە کە تا ئەو کاتەی لەسەر کارەکەیەتی ڕزگاریان بکات و دەڵێت “من ناتوانم لەگەڵ (هاوڕێکانمان)بم کە بەرگری لە ڕێژەی سود بکەن”.

هۆکارەکانی دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بریتین لە کەمکردنەوەی سودی قەرزەکان و کەمی یەدەگی نەختینەیی بیانی و بەرزبوونەوەی رێژەی هەناردەکردن و بەردەوامی شەڕ لەدەرەوەی سنوری وڵاتەکە.

لە رابردوودا چەند جارێک داوای “هەڵبژاردنی پێشوەختە” لەلایەن هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی تورکیاوە لە بەرامبەر قەیرانی کۆرۆنا و دۆخی ئابووری وڵات بەرزکراوەتەوە بەڵام تا ئێستا بێ ئەنجام بووە.

کلچدارئۆغڵو: حکومەت ناتوانێت وڵات بەڕێوەببات

کەمال کلچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ مەراڵ ئاکشنەر، سەرۆکی ئی پارتی ئەردۆغانی بە دەستتێوەردان لە سیاسەتەکانی بانکی ناوەندی تورکیا تۆمەتبار کرد و بانگەوازی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە نوێ کردەوە وتی “حکومەتی ئێستا ناتوانێت وڵات بەڕێوە ببات بانگەوازە ڕوونەکەمان لە چوارچێوەیەکی سیاسیدایە لەسەر بنەمای خۆشەویستی خەڵک بۆ ئەوەی بە زووترین کات هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بدرێت، پێویستە بەزووترین کات بچینە هەڵبژاردنەوە با حکومەتێکی نوێ بێتە ئاراوە و بەدروستی وڵات بەڕێوەببات.

هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا مەراڵ ئاکشنەر، وتی: پێویستە بە زووترین کات وڵات بچێتە هەڵبژاردنەوە و نەوەی گەنج ناتوانێت کارێک بدۆزێتەوە و دەرچوانی زانکۆش هەوڵ دەدەن کۆچ بکەن بۆ کەنەدا و وڵاتانی دیکە.

کەمکردنەوەی سودی قەرزەکان

لە چەند مانگی رابردوودا، ئەردۆغان بە رێژەی ١٨٪ نرخی سودی بانکەکانی دابەزاند و بەردەوامیش بوو لە دابەزاندی نرخی سودەکان بەشێوەیەک لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بانکی ناوەندی تورکیا بڕیاریدا بە رێژەی ١٪ نرخی سودەکانی بە تێکڕایی ١٠٠ خاڵ داشکاند.

رۆژی چوارشەممە، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاتی گفتوگۆی بابەتەکەدا رایگەیاند، بەردەوامدەبێت لە نەیاربوونی لە بەرزکردنەوەی نرخی سودەکان هەتا لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە. دوابەدوای ئەم لێدوانەشی بەهای لیرە بەڕێژەی ٢٪ دابەزی.

تێبینیەکانی ئاکە بۆ هەڵبژاردن

لەسەر بانگەوازی هەڵبژاردنی پێشوەختە، جێگری سەرۆکی کوتلەی پارتی دادو گەشەپێدان (ئاکەپە) بولەنت توران ڕایگەیاند، هیچ هەڵبژاردنێکی پێشوەختە لە کارنامەدا نییە وتیشی “تورکیا هەر شەش مانگ جارێک بەهایەکی گەورەی ئابووری و سیاسی داوە بۆ گۆڕینی حکومەتەکان (لە سیستمی پەرلەمانی پێشوودا) و لەگەڵ ئەوەی دەچینە ناو سیستمی سەرۆکایەتیەوە ئامانجەکانمان ئەوەیە کە ماوەی ئەو پێنج ساڵە حکومەتێکی جێگیرمان هەبێت روبەڕوی قەیرانی نێودەوڵەتی و ببینەوە بۆ چارەسەرکردنی”.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بە وتنی “هەڵبژاردنی پێشوەخت” هەوڵی سەپاندنی ئەجێندای خۆی دەدات وتیشی “ئەوان باسی چ هەڵبژاردنێک دەکەن؟ کێ دەتوانێت بەجدی مامەڵە لەگەڵ کلیچدارئۆغڵو بکات کە 15 جار هەڵبژاردنی لەدەستداوە؟”.

حکومەت ئاگاداری نرخی دابەزینی ڕێژەی قازانجە

هاندە فرات نووسەری تورک لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “حوڕیەت”دا ڕایگەیاند، لێدوانەکانی ئەردۆغان لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی قازانج پرسیار دروست دەکات و ئەو بڕیارەش لەلایەن ئەو بازنانەوە ڕەخنەی لێگیراوە کە بە “سیاسەتی هەڵە”ی دەزانن.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەدا کە هۆکاری پەنا نەبردنە بەر هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەوەیە کە ئامانجی سەرەکی حیزبی دەسەڵاتدار تا هەڵبژاردنی ساڵی 2023 زیادکردنی وەبەرهێنان و کەمکردنەوەی بێکاری و کەمکردنەوەی ئاستی کەمی داهاتە.

حکومەت نەیدەویست بچێتە هەڵبژاردنی ساڵی 2023 و ڕێژەی سودی بەرز و هەڵئاوسانی بەرز و ڕێژەی بێکاری بەردەوام بێت، هەربۆیە دەیەوێت بۆ زیادکردنی وەبەرهێنان و کەمکردنەوەی بێکاری پشتی بەهەندێک داتای ئابووری بەستووە.

دابەزاندنی نرخی سودی بانکەکان، گەشەی ئابوری و کەم بوونەوەی بێکاری لێدەکەوێتەوە و هاندەرێکیش دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنەکانی ئەو وڵاتە.

لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا تێکڕای هەناردەکردنی تورکیا بە رێژەی 21.7% بەرزبووەتەوە دوای ئەوەی لە چارەیەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە رێژەی 7.2% بەرزبووەوە.

عەلی باباجان

عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دیموکراتی و پێشکەوتن، کە وەک جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پێشووی ئابووری کاری کردووە، وتی “حکومەت کۆنترۆڵی تەواوی ڕێژەی ئاڵوگۆڕەکانی لەدەستداوە”.

ئاماژەی بە ڕێژەی سودی بانکەکان کرد وتی “پێیانوایە بانکی ناوەندی تەنها یەک ستانداردی هەیە کە دەتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات و بە بڕینی بەرزکردنەوەی ئابووری بەڕێوەببەن”.

ئەو پێشیوایە “کاری بانکی ناوەندی لە بەڕێوەبردنی ئابووریدا سنوردارە و ئەستەمە بە تەنیا کێشە ئابوورییەکانی تورکیا چارەسەر بکات”.

هاوڵاتییان و گەشەی ئابوری

نوێنەرانی ئاکەپە پێیانوایە کە قورسیی دۆخی ئابووری زۆرترین ناڕەزایی لە نێوان هاوڵاتیانی تورکیادا دروست کردووە بەپێی هەواڵی بی بی سی، پەرلەمانتارەکانی ئەو حزبە دەسەڵاتدارە کە تێڕوانینی جوتیار و پیشەگەرەکانیان گواستوەتەوە، دەڵێن، هەرچەندە ئابووری باش گەشەی کردووە، بەڵام لە ئێستادا ئەمە کاریگەری نەبووە  لەسەر هاوڵاتیانی تورکیا و ئەگەر ئەو کێشەیە چارەسەر نەکرێت، ئەوا حزبەکە لە سندوقی دەنگداندا سزا دەدرێت.

کەمی یەدەگی نەختینەیی بیانی

یەکێکی دیکە لە کێشەکانی بەردەم دابەزینە گەورەکەی بەهای لیرەی تورکی ئەوەیە کە بانکی ناوەندی تورکیا پێویستی بە یەدەگی نەختینەیی بیانی هەیە، بەڵام کێشەی تیادایە کە بەهۆی رێگەی خستنەبازاڕی بڕێکی زۆر دۆلار لە رێگەکانی دەرەوەی بانکی ناوەندی بۆ راگرتنی ئاستی بەهای لیرەی تورکی دراوی بیانی لە بانکدا کەمبووەتەوە.

بەهۆکاری ئەوەش بڕی یەدەگی نەختینەیی بیانی لەو وڵاتەدا لە بانکی ناوەندی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە کە لە ئێستادا تەنها ٣٥ ملیار دۆلار وەک یەدەگی نەختینەیی بیانی لە بانکی ناوەندی تورکیادا هەیە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button