دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەبارەی ئەو ژنەی پارەی هاوڵاتیانی برد ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:
دەزگای خێرخوازیی بارزانی له ڕونكرنهوهیهكدا رایدهگهیهنێت ”هاووڵاتی (سەبریە قاسم یەحیا) دوور و نزیك هیچ پەیوەندییەكی بە دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە نەبووە
ههروهها رایدەگەیەنن ”ئەم هاووڵاتییە هیچ كات نە كارمەند، نە خۆبەخش و نە هاوبەشی دەزگای خێرخوازیی بارزانی نەبووە، بەڵكو بەشێوەیەكی سەربەستانە و بەناوی رێكخراوگەلێكەوە پارەی لە خەڵك وەرگرتووە”.
ئاماژه بهوهش دراوه، بەپێویستی دەزانین هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان ئاگاداربكەینەوە متمانە بەو كەسانە نەكەن كە بە ناوی كاری مرۆییەوە پارە لە خەڵكی وەردەگرن و بەشێوازێكی نادروست و بۆ مەرامی كەسی بەكاری دێنن.
لەهەولێر ئافرەتێک بهناوی ”سەبریە قاسم یەحیا” (320 هەزار) دۆلار ( 32 دەفتەر)ی چەند کەسێک دەبات و خۆی دەسوتێنێت و لە ئێستا خاوەن قەرزەکان داوای پارەکانیان دەکەنەوە
سکاڵاکاران باس لەوە دەکەن ئەم ئافرەتە لە ڕێکخراوی un و دەزگای خێرخوازی بارزانی کاریکردووە و کەسێکی نزیک بووە لە بەرپرسان.