ژمارەیەكی زۆر ئەفسەر خانەنشین دەكرێن

لڤین:
جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە زیاتر لە ٨٠٠ پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین بکرێن و لە شوێنی ئەوان کەسانی دیکە دادەنرێت.
لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی پارتی وتووە،” ناوی زیاتر لە٨٠٠ ئەفسەری پێشمەرگە نێردراوە بۆ خانەنشینی و ئێستا لە ئەنجومەنی وەزیرانە و ڕەوانەی سەرۆکایەتی ھەرێم دەکرێت بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر بدرێت و فەرمانی بۆ دەربچێت”.
جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە وتیشی،” خانەنشینكردنی ئەو ئەفسەرانە بەپێی یاسای ژمارە ٣٨ی ساڵی ٢٠٠٧ ھەر ئەفسەرێک تەمەنی خانەنشینیی ھاتبێت، خانەنشین دەکرێت”.
ڕوونیشیكردەوە، ئەوانەی خانەنشین دەکرێن،” لە ملازم تا دەگاتە فەریق بەپێی تەمەن دەگۆڕدرێت و ھەریەکێک تەمەنی خانەنشینیی ھاتبێت، خانەنشین دەبێت و لە شوێنی ئەوان کەسانی دیکە دادەنرێت”.