كفنی شكستی گۆرانمان زەرد كرد!!

لڤین:چۆمان محمد علی

‎ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، بۆ بزوتنەوەی گۆران كەمەرشكێن بوو، زیاتر لە شكست، خاڵیبونەوە و سفربونەوە بوە لە متمانەی خەڵكی.

‎بەداخەوە نزیك دەبینەوە لە (40) رۆژ بەسەر ئەو دۆخە نەخوازراوە، هەنگاوەكان و بریارەكان زۆر سست و خاو دەرۆن، وادەردەكەوێت كە لەمس وهەستمان بەو شكستە گەورەیەنەكردبێت وەك صەدمەیەك، دەرئەنجامەكان وای دەخواست بریارو هەنگاوە كردارییەكان نەك هەڵسوراوان بەتەنها ،بەپێچەوانەوە دەبوو دەنگدەران وهاوڵلتیان لەمسی بكەن، گەر بریاربێت ئێمە ببینەوە بە بزوتنەوەیەئكی جەماوەری وهێزێكی كاریگەر.

‎هەموو دڵسۆزان چاوەڕێ بون، ئەو شکست و سزادانە، وامان لێبکات پێداچونەوەیەکى جدى بە سیاسەت و بەرنامەکانى خۆماندا بکەینەوە، چاوەڕێ بون بەخێراى هۆکارەکان دەستنیشان بکەین بەپەلە چارەسەریان بکەین و بە دەنگدەرانمان بڵێین ئێوە لەسەر ئەو شتانە ئێمەتان سزادا، ئەوەتا ئێمە گوێتان لێدەگرین و هەڵەکان راستدەکەینەوە. بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ئەوەی پێویستە نەکرا وەخەریکە شکستەکە وەک هەر روداوێکى دیکە ئاسایى تێدەپەڕێت و بەبەرتەقای شكستەكە هەنگاو نانێن،چونکە راستكردنەوەی ئەو بارە لارە نە بەم نەرمە نەرم وسستی و جولەروكەشیانە دەبێت بگرە خراپتر دەبێت،زیاترو زیاتر هەلسوراوان بێ هیوادەبن.

‎بۆ قوتاربون لەم شكست و نسكۆیە، پێویستمان بە ئیرادەیەكی راستەقینە هەیە کە شانبداتە بەر بەرپرسیارێتى و قوربانى بدات بۆ خستنەروی روئیاى و کاروبەرنامەى نوێ هەیە بەهەنگاوی عەمەلیی،ئەویش بە مانەوە لە بەرەى خەڵک و کشانەوە لە حکومەت و دەستلەکارکێشانەوەى حزبی و دامەزراندنى میدیایەکى بەهێز و هەڵوەشاندنەوەى سەرجەم رێککەوتنەکان و دوبارە داڕشتنەوەى سیاسەتێکى نوێ و سەرپەرشتیکردنى بەرەیەکى نوێ لە دەرەوەى دەسەڵات،بەرون وراشكاوی سەردەمی قسەودروشم بەسەرچوو كردار وجولەوهەنگاویی بوێرانەوئازایانەوكاریگەریی دەرمانی دەردمان دەكات.

‎بۆیە، تێپەڕینی كات و پەلەنەكردن لە گۆرانکاری ریشەیى، جۆرێك لە راهاتن دروست بکات لەگەل شكست، ئەمەش وادەكات ئەستەم و موستەحیل بێت هیچ جوڵەیەكی رادیكاڵی بکرێت،واقیعی كوردستان پێشبینی هاتنى هێزى نوێی هاوشێوەی لێدەكرێت،كەدەبنەوە گرفتی گەورە بۆ گۆران، گەر كارو هەنگاوی بەپەلە نەنرێت،گریمانی بێ هیوابونی هەلسوراوە دلسۆزەكان و وازهێنانیان زۆر بەهێزە،هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش وادەكەی نزیكە،ئەوەی ئێستا پێویستە ئەنجامی بدەیت هەلوێستی سیاسیە،رەنگە ماوەیەكی تری بەسەردا بروا دەبێتە موزایەدە وبانگەشەی هەلبژاردن..

چۆمان محمد علی

رێكخەری ژوری یاسای

۱۹/۱۱/۲٠۲۱

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button