یەکێک لە ئەنجامدەرانی تاوانەکەی کەرکوک دەستگیرکرا

لڤین:
پۆلیسی شاری كه‌ركوك رایگه‌یاند، شه‌وی رابردو به‌تۆمه‌تی كوشتن و سه‌ربڕینی ژن و پیاوێك له‌گه‌ڕه‌كی شۆراو، كه‌سێك ده‌ستگیركرا و دوو کەسی دیکەش هەڵهاتوون.
بسەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی ژن و پیاوێك به سه‌ربڕدراوی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیان له‌گه‌ڕه‌كی شۆراوی كه‌ركوك دۆزرانه‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانیان كه‌سێك به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه ده‌ستگیربكه‌ن.
سەرچاوەکە ئاماژە بەوەشدەکات، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به و خه‌ڵكی كه‌ركوكه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، دانی به‌وه‌دا ناوه كه له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه كه خه‌ڵكی به‌غداد بوون و له‌ئێستاشدا هه‌ڵهاتوون.
دره‌نگانێكی شه‌وی چوارشه‌ممه ژن و پیاویک کە بەتەنها لە ماڵێکدا دەژیان و هەردوکیا فەرمانبەربوون تەرمەکەیان لە ناوماڵيکەیاندا دۆزرایەوە یە پۆلیس لەیەکەم لێدوانی‌دا لەو بارەیەوە وتی پێشبینی دەکەین بە مەبەستی دزی ئەو کارە کرابێت.
دواتر پۆلیس ئۆتۆمبێلی ئەو کەسە کوژراوەشی دۆزیەوە و ئەمشەویش یەکێک لە تۆمەتبارانی ڕووداوەکە دەستگیرکراوە کە نیشتەجیی کەرکوکە.