دابان محەمەد: ساڵانە ٩٠ ملیار دینار زیان لە پارەی خەڵک و داھاتی حکومەت دەدرێت

لڤین:

پەرلەمانتارێکی گۆڕان، ئەو ژمارانەی پارەی ئاو بۆ خەڵک ھاتوەتەوە، حەقیقی نین, ٤ خولە کۆمپانیاکان پێوەریان نەخوێندوەتەوە, هەبونى ڕاوەستانى بەردەوام لەنێوان خولەکاندا، زەرەرمەندى سەرەکى هاوڵاتیان بوە.

دابان محەمەد ، پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان سەبارەت بە پێوەری زیرەکی ئاوی ماڵان و لێسەندنی بڕێک پارە لە هاوڵاتیان داتایەکی نوێی ڕاگەیاندوە کە تێیدا ئاماژە بەوە دەدات کە،” یەک ملیۆن ھاوبەشی ئاو لە ھەرێم ھەیە، ھەر ماڵێک ١٠ ھەزار دینار مانکانە پارەی ئاو بدات، مانگی ١٠ ملیار دینار و ساڵی ١٢٠ ملیار دینار دەکات”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ساڵانە ٩٠ ملیار دینار زیان لە پارەی خەڵک و داھاتی حکومەت دەدرێت.

یەک ملیۆن ھاوبەشی ئاو لە ھەرێم ھەیە، ھەر ماڵێک ١٠ ھەزار دینار مانکانە پارەی ئاو بدات، مانگی ١٠ ملیار دینار و ساڵی ١٢٠ ملیار دینار دەکات.

بە دانپێدانانی حکومەت، ئێستا ساڵی ٣٥ ملیار دینار پارەی ئاویان پێ کۆدەکرێتەوە، واتە ساڵانە ٩٠ ملیار دینار زیان لە پارەی خەڵک و داھاتی حکومەت دەدرێت.

زیاتر لە ٩٠ ملیار دینار ساڵانە زیان لە پارەی خەڵک و داھاتی حکومەت لەو کاتەوە دەستپێدەکات، کە پرۆسەی شکستخواردوی سیستمی پێوەر و خوێندنەوەی ھێنرا و پارەی ئاوی پێ کۆکرایەوە(( لە پێناو بەرژەوەندی چەند کەسێک))، خەڵک ھەزار قاچ قەرز ناکات و لەم عەقڵیەتە شکستخواردوەی ئیدارەدان ڕاناکات.

کۆی تێچوی دابینکردنی ئاو لەسەر حکومەت (( بە قسەی خۆیان ١٤٠ ملیار دینار ساڵانەیە))، لە واقعدا کەمترە, کۆکردنەوەی داھاتی ئاو بە فلات ڕەیت، ئەگەر زیاتر نەبێت لە تێچوەکەی متر نیە.

لە بایەخ و گرنگی ئاو تێدەگەین، لەگەڵ بەسیتمکردن و عەدالەتین بۆ دابینکردنی ئاو، بەڵام لەگەڵ پرۆسەی شکستخوارد و ڕوتانەوەی خەڵکدا نین (( کارگەیەکی ئاو باجی لێوەرنەگیرێت، ھاوڵاتیەک لە خانویەکی ٨٠ مەتری لێی وەرگیرێت)), ئەگەر بڕیاریش بێت پێوەر بۆ خەڵک دابنرێت، چۆن پێوەری زیرەک حکومەت دابینیکردوە، ئەبێت پێوەری زیرەکی دیجیتاڵی ئۆرجیناڵ، حکومەت یان کۆمپانیا دابینی بکات…

ئەو ژمارانەی پارەی ئاو بۆ خەڵک ھاتوەتەوە، حەقیقی نین, ٤ خولە کۆمپانیاکان پێوەریان نەخوێندوەتەوە, هەبونى ڕاوەستانى بەردەوام لەنێوان خولەکاندا، زەرەرمەندى سەرەکى هاوڵاتیان بوە، چونکە بوەتە هۆى درێژبونەوەى ماوەى خوێندنەوەى پێوەر و کەڵەکەبونى پارەى زۆر لەسەر هاوبەشانى ئاو (( پارەیەکى زیاتر بۆ هاوڵاتیان هاتوەتەوە)), داوا لە ھاوڵاتیان ئەکەم پارەی سزای نایاسایی نەبەستنی پێوەر ھیچ، بەڵکو پارەی ئاویش نەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button