محمد هاودیانی وەزیری پێشووی کارو کاروباری کۆمەلایەتی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لڤین:

وەزیری پێشووی کارو کاروباری کۆمەلایەتی، بەهیچ جۆرێک من مووچەی چاودێری خێزانم نەبڕیوە، بەڵکو ئەنجوومەنی وەزیران بە بڕیاری ژمارە (١٥١٥) لە ٥/٤/٢٠١٦ مووچەکەیان بڕیوە.

محمد هاودیانی وەزیری پێشووی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەمرۆ ( چوار شەممە، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ) سەبارەت بە لێدوانێکی ئێستای وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

ئەمە جاری یەکەم نییە وەزیری ئێستای وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لێدوانی چەەواشەکارانە دەدات سەبارەت بە وەزیری پێش خۆی، لە دوا لێدوانەکانی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، لە باسی بڕینی مووچەی چاودێری خێزان، ئەم کارەی داوەتە پاڵ بەندە، بۆیە بۆ رای گشتی ڕادەگەینم کە:

یەکەم : بەهیچ جۆرێک من مووچەی چاودێری خێزانم نەبڕیوە، بەڵکو ئەنجوومەنی وەزیران بە بڕیاری ژمارە (١٥١٥) لە ٥/٤/٢٠١٦ مووچەکەیان بڕیوە.

دووەم: جێی سەرسوڕمانە وەزیرێک زانیاری لەسەر وەزارەتەکەی و بڕیارەکانی نەبێت و، بەبێ بوونی بەڵگەی یاسایی تۆمەت ببەخشێتەوە.

سێیەم : مافی یاسایی خۆم دەپارێزم بە جوڵاندنی سکاڵای یاسایی لە دادگای لێکۆلینەوە بەرامبەر ئەو تەشهیرانەی بەردەوام لەلایەن وەزیری سەرەوە بەرامبەرم دەکرێت.

چوارەم : من پەروەردەی دەستی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانم، کە خاوەنی گەورەترین سەروەرییە لە یارمەتیدان و بەهاناوەچوونی هەژاران و یارمەتیدانیان، چۆن بڕیارێکی لەو شێوە دەدەم، ئەوە خەڵکی ترە کەوا دڵی ژان ناکات بۆ خەلکی کوردستان و لە زامی گەلەکەی تێناگات.

د

وەزیری پێشووی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button